وەزیری پلاندانانی هەرێم زانیاری لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرژمێری گشتی لە هەرێم و عێراق بۆ كۆتاییەكانی ساڵی 2021 دواخراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، رۆژی 20ی ئەم مانگە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان كۆبوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پلاندانانی هەرێم بە پێویستی زانیووە كار لەسەر هەماهەنگییە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولابكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت.

داواشیكردووە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لە كۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا