پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات پەلەبکەن لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەکردووە، “دروست نییە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە حکومەتی فیدڕاڵیی داهاتووی عێراقدا بەشداری بکەن و پێویستە لەناو پەرلەماندا ئۆپۆزسیۆن هەبێت”.
وتوشیەتی، “جوڵەیەکی سیاسی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەدوای تێپەڕینی نۆ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە زۆر کێشە و تێبینی لەسەر بوو و تا ئێستاش عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت”.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، “پێویستە پشتیوانی لە بژاردەی ئۆپۆزسیۆنێکی پەرلەمانیی ئەرێنی و بەهێزکردنی بکرێت، هاوکات پێویستە سیستمی پەرلەمانیی لەناو پەرلەمان خۆیدا بەهێزبکرێت لەڕێی بەهێزکردنی متمانە و پێکهێنانی حکومەت و دواتریش چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو حکومەتە”.
عەمار حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “داوا لە برایانی هەرێم دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار چونکە ئەو پۆستە پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکانەوە نەک تەنها کورد، ئەو پۆستە گەورەترە لە یەک پێکهاتە و بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق گرنگە، جگە لەوەش گرەنتییە بۆ یەکڕیزی عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایش و دەستووری وڵات”.