قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و رێنماییە تەندروستییەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردن و خواردنەوەی هەرمێی لە گەڕەکی ڕاپەڕین داخست تا ئەو کاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت”.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئوتێل شیرینی لە بازاڕی ئەسحابەسپی داخست”.

لەوبارەیەوە رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی، “دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوەی ئەو ئوتێلە بۆئەوەی کە پابەندی رێنماییەکان بێت، بەڵام پابەند نەبووە و رێگەی داوە ژمارەیەکی زۆر دەروەزەکار (سواڵکەر)ی دەرەوەی سلێمانی لێی بمێننەوە، کە ئەوەش پێچەوانەی رێنمایەکانە، هەربۆیە تائەوکاتەی پابەند دەبێت دادەخرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا