تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئۆپۆ ڕینۆ ناین ئێس ئی

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکای ئۆپۆ ڕینۆ ناین ئێس ئی دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئۆپۆ ڕینۆ ناین ئێس ئی کێشەکەی 195.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.62 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا