ئیمباپێ‌ بەرەو پریمەرلیگ دەڕوات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا هەواڵێكی بۆمب ئاسایان بڵاو كردەوە تیایدا هەواڵی ئەوەیان ئاشكرا كرد كە كیلیان ئیمباپێ‌ هێرشبەری لاوی تەمەن 22 ساڵی فەڕەنسی یانەی پاریس سانت جێرمانی ئاگادار كردۆتەوە كۆتایی ئەم وەرزە بەجێیان دەهێڵێت.

ڕۆژنامەی زەسەن لە ڕاپۆرتە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە: ئیمباپێ‌ ئەمڕۆ ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردەوە لەوەی كە كۆتا وەرزی دەبێت لەگەڵ شازادەكانی پاریس ئەم وەرزە ئیدی بەرەو خولێكی تر و تاقی كردنەوەیەكی تر دەڕوات.

ئیمباپێ‌ حەزی بە یاری كردنە لەگەڵ ئەو كۆمەڵە

ڕۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە: ئیمباپێ‌ ئامانجی زۆرێك لە یانەكانی ئەوروپایە بە تایبەت هەردوو زلهێزەكەی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە كە هەردووكیان خوازیاری ئەوەن قاییلی بكەن درێسیان بپۆشێت، بەڵام یاریزانەكە خۆی حەزی بە خولی پریمەرلیگە بە تایبەتیش حەزی بە پۆشینی درێسی یانەی لیڤەرپوڵە هەر بۆیە یاریزانەكە خۆشی ڕایگەیاند بوو لە دیدارێكی تایبەتدا لە مانگی كانونی دووەم كە حەزی بەوەیە درێسی ڕیدز بپۆشێت و وەك یاریزانەكانی ئەو یانەیە بكات كە بە بڕوای ئەو شێوازی یاری كردنیان و بوونی ڕاهێنەرەكەیان بۆ خۆی گەواهیدەری ئەوەن كە ئەو یانەیە چەندە جیاوازە هەر بۆیە ئیمباپیش حەزی بە ڕوو كردنە ئەنفێڵدە لە سەر حسابی كامپ نو و سانتیاگۆ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا