گواردیۆلا هەلا هەلا كرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ئەمڕۆ و شەوەكەی سەرجەمیان بە كۆتا هاتن پاش ئەوەی كەمێك پێش ئێستا ویستهام یونایتد ولڤەرهامتۆنی ڕاو كرد پێش ئەویش ڕێوییەكەی لیستەر لە بەرگی ڤاردی دا گواردیۆلا و كوڕەكانی هەلا هەلا كرد و بردنەوەیەكی گەورەیان بەرامبەر سیتی تۆمار كرد سەرەڕای ئەوەی كوڕانی گواردیۆلا لە یاریگای خۆشیاندا یارییان دەكرد.

لە هەمووی سەیر و سەمەرەتر تۆتنهامەكەی مۆرینهۆ بوو بە شێوەیەك داوەر غەدری لێ‌ كردن مۆرینهۆ ئەمڕۆ جەڵدەی لێی نەدا تا پەنجا ساڵی تریش دەژی لە بەرامبەر هەموو ئەمانەشدا لیدزەكەی پێلسا بە بێ‌ دەنگی خەریكی چنینەوەیە و كەسیش ئاگای لێی نییە و بردنەوەی لەم هەفتەیە تۆمار كرد.

بڕیارە لوتكەی نێوان لیڤەرپول و ئەرسیناڵیش شەوی دوو شەممە لە سەر یاریگا زەبەلاحەكەی ئەنفێڵد بەڕێوە بچێت.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
شیڤێڵد 0 X لیدز 1
تۆتنهام 1 X نیوكاسڵ 1
سیتی 2 X لیستەر 5
ویستهام 4 X ولڤەرهامتۆن 0

لیستی یارییەكانی دووشەممە
فۆڵهام X ئەستۆن ڤێلا
لیڤەرپول X ئەرسیناڵ              سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا