پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک لە جەژنی ڕەمەزاندا تووشی کێشەکانی ترشەڵۆکی گەدە دەبنەوە، چونکە گەدە بۆماوەی مانگێک سیستمێکی خۆراکی تایبەت بە ڕەمەزانی هەبووە قورسە یەکسەر بەڕۆژ دەست بەخواردن بکرێتەوە.
هەندێک لە گیا سروشتیەکان سوودێکی زۆریان بۆ گەدە هەیە و چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن کە لە جەژندا دروستدەبێت، چای زەنجەبیل یارمەتی پاککردنەوەی گەدە دەدات و لە ترشەڵۆک ڕزگاری دەکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە نەعنا و ڕازیانە دوو جۆر گیای دیکەن کە یارمەتی کرداری هەرس دەدەن و ڕێگری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکەن، هەروەها چای پاپایە بەهەمان شێوەی ئەوان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و ڕێگریکردن لە ترشەڵۆکی گەدە هەیە.