پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕەخنە لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەباس فەتاح ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕەخنە لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت، “پێم وانیە لە هەموو لایەکمان باشتر نەزانن ئێستا دۆخی مووچەخۆرانی پارێزگایەکتان لە حکومەتەکەتان چۆنە کە شاری سلێمانیە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبوکی خۆی عەباس فەتاح ئاماژەی بەوەکرد، “دوێنێ چوارشەممە کۆبونەوەتان کرد ئەگەر باسی چارەسەری ئەم کێشەیەتان نەکردبێت ئایا چیترتان کردووە و بۆ کۆدەبنەوە خەڵک چاوەڕێی چ بڕیار و ئەنجامێکی ترتان لێ بکات”.

وتیشی، “ئێستا پرسیارەکەم ئەوەیە لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی، بۆ خۆتان ڕاستەوخۆ گرفت و هۆکار و چارەسەرەکەی لە کۆبونەوەیەکی هەفتانە و کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی ناخەنە ڕوو؟”.

ئەوەشی خستەڕوو، “خەڵک دڵگران و پڕ و توڕەیە، دڵێکتان بەو میلەتە ماندوو و داماو و  دڵوجەستە بریندار و خوێن لێ چۆڕاوەدا بێتەوە، ڕووی گرژتان لەگەڵ یەک گەش بکەنەوە،  دەستی لێک دورتان بخەنەوە ناو دەستی یەکتر و خۆشەویستی گەل بۆخۆتان بگێرنەوە و ئاشتیەکی نەبڕاو بۆ ناخی خۆتان و هەرێم بگێرنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا