پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مەترسی کودەتا و هەڵوەشاندنەوەی دەستووری عێراق هەیە و لەم کاتەشدا قەوارەی هەرێم نامێنێت.
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتن و كوده‌تا كرا له‌عێراق یه‌كه‌م شت ده‌ستوور هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه ته‌نها هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم مابێت جگه له‌پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌وانه‌یه له‌هه‌رساتێك كۆتایی پێبێت به‌س ده‌ستوور ماوه، ده‌ستووریش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌رێمى كوردستان نامێنێت”.
دەشڵێت، “چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و كوتله‌ى سه‌در خه‌ریكه به‌ریه‌كده‌كه‌ون و هاوپه‌یمانى سه‌در، بارزانى، حه‌لبوسى له‌دژى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان كارده‌كه‌ن كه ده‌یان گروپى چه‌كداریان هه‌یه و هێزیان هه‌یه و پشتیوانى ئێرانیان هه‌یه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پارتى به‌رپرسى ئه‌م دۆخه‌یه كه دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌وافوقێك نه‌كرێت ئه‌وا دۆخێكى له‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوانكراوه و ئه‌وكات پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى هیچ به‌هاناى هه‌رێمه‌وه نایه‌ت”.