نەتەنیاهۆ و سەرۆکی نوێی حکومەتی ئیسرائیل کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای متمانەدان بە حکومەتی نوێی ئیسرائیل، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لەگەڵ نەفتالی بینیت، سەرۆکی نوێی حکومەتی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی نەتەنیاهۆ و نەفتالی لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی حکومەتی ئیسرائیلدا دێت، بەڵام بڕیار نییە هیچ مەراسیمێک بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا دوای 12 ساڵ و بۆ یەکەمجارە ئیسرائیلییەکان دەبنە خاوەنی حکومەتێکی نوێ و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ.

رۆژی یەکشەممە، کنێستی ئیسرائیل دەنگیدا بە پێدانی متمانە بە “حکومەتی گۆڕان”ی ئۆپۆزسیۆن و لەکۆی دەنگەکان 60 دەنگی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا حکومەتی پێشووی ئیسرائیل 59 دەنگی بەدەستهێنا، بەمەش ماوەی سەرۆکایەتی بنیامین نەتەنیاهۆ بەشێوەیەکی فەرمی کۆتاییپێهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا