هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی هۆنۆر ئێکس ناین فایف جی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی هۆنۆر ئێکس ناین فایف جی کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2388 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا