نۆکیا کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا لەمساڵدا زنجیرە مۆبایلێکی زۆری دروست کرد، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر بوارەکەی خۆی فراوان کرد و کۆمپیوتەرێکی نوێ بە تایبەتمەندی زۆر دروست دەکات.

کۆمپیوتەری پیور بوک ئێکس14 لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، کێشەکەی 1.4 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 14 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆر ئای فایفی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەشی 512 گێگابایتە، دەرچەی یو ئێس بی سی و یو ئێس بی ئەی3ی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، بڕیارە کۆمپیوتەرەکە لە سەرەتاکانی مانگی تشرینی یەکەمدا لە بازاڕەکانی هیند بەنرخی 770 دۆلار بەردەست بێت تا کۆتای ئەمساڵیش بە هەموو بازاڕەکانی جیهان دەگات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک