شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکە نوێیەکانی پێدەکات.

مۆبایلی شیاومی ڕێدمی10 ئەی کێشەکەی 194 گرامە، ئەستوریەکەی نۆ ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.53 ئیج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی25 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(5+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا