فەیسبووك لەبەردەم فێڵێكی گەورەو ترسناك دایە

پۆڵەتیك پرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دەتوانن لە ڕێگەی ماسینجەرەوە گفتوبكەن، بەڵام لە ئێستادا كردارێكی مەترسیدار ڕووبەڕووی ئەو كەسانە دەبێتەوە ئەویش فێڵێكە بەكاردەهێرنێت بۆ دەست بەسەردا گرتنی، یاخود هاككردنی لاپەڕەی تایبەتی بەرانبەر، لەڕێگەی ماسنجەر نامەیەك دەنێرن ئەپرسن تۆ لەم ڤیدیۆیەدا هەیت؟

بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپۆرتانەی لەو بارەیەوە كراوە كاتێك بەكارهێنەر ئەم نامەیەی بەدەست دەگات پێویستە، كە زۆر وریابێت، چونكە ئەمە فێڵێكی گەورەیەو ئەگەر بێت و بیكاتەوە ڕاستەوخۆ لاپەڕەی فەیسبووكەكەی هاك دەبێت.

بەپێی وتەكانی كۆمپانیای پاراستنی سۆفوس بۆ پاراستنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەم كارە دزینی وشەی نهێنی و زانیارییە تایبەتەكانی بەكارهێنەرە، ڕۆژنامەنووسێكی ڕۆژنامەی ئێكس پرێسی بەریتانیش پێیوایە، كێشەی گەورە بۆ قوربانی دروستدەكەن و دوای هاككردنی لاپەڕەكەی ساختەكاری بەناوەوە دەكەن.

شێوەكانی فێڵكردن لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك
چەندەها شێوە هەیە بۆ فێڵكردن لە باكارهێنەرانی فەیسبووك، بەڵام تازەترینیان لە ڕێگەی ناردنی ڤیدیۆیەكە بۆ ماسنجەرەكەت، كەسی هاككەر دەپرسێت تۆ لەم ڤیدیۆدا هەیت، كاتێكیش بەكارهێنەر كلیك لەسەر ڤیدیۆكە دەكات دووبارە لاپەڕەیەكی نوێی فەیسبووكی بۆ دەكرێتەوە ئەگەر هاتوو زانیارییەكانی داغڵ كرد و دووبارە لاپەڕەكەی كردەوە، هاك دەبێت و لاپەڕەكەی دەچێتە دەست كەسی هاككەر.

ئەم كردارە تەنیا هاككردنی كەسێك نییە و كردارێكی ئاسایی نییە، بەڵكو ئەگەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ساختەكاری زۆر و بڵاوبوونەوەی نهێنی و لەوانەشە تاوان بە دوای خۆیدا بهێنێت بۆیە پێویستە بەكارهێنەران بەرچاو ڕوون و بە ئاگا بن لە كاتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا