تەرمی دایکی کۆسرەت رەسول دەگاتەوە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2ی ئاداری 2022، تەرمی (زبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگاتەوە هەرێم.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ڕایگەیاند، وا بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە تەرمی (زبێدە سەعید ئۆمەر) لە مەراسیمێکی تایبەتی جەماوەریدا لەگوندی شیواشۆک بەخاک بسپێردرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە شاری هەولێر لە مزگەوتی سەواف پرسەی کۆچکردوو بەڕێوەدەچێت و دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەش لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی کۆچکردوو (زبێدە سەعید) بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا