پەیامێکی بەپەلە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیەوە بۆ هاووڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، “حاڵی حازر واباشترە دۆلارەکانتان هەرزان فرۆش نەکەن تا بەیانی دوای کۆبونەوەی پەرلەمان بزانین چی رووئەدا چۆنکە بازار ناجێگیرە نرخەکان نامەعقولن”.

لە ئێستادا دۆسیەی بەهای دۆلار نێوەندی سیاسی و حکومڕانی و کۆمەڵانی خەڵکی عێراقی تەنیوە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دروستبوونی بارگرانی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان بەهۆی بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

لەو پێوەندەشدا ڕۆژی پێنجشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێکی ڕاگەیاند بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار لەنێو پێشنیازەکاندا داوای کرد، هەریەکە لە وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەند بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.

دوابەدوای داواکارییەکانی سەدر، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا هەریەکە لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەند لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بانگهێشتی پەرلەمان بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا