سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی ئێس22 دەخاتەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشتریەکانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید لەمساڵدا.

مۆبایلی گالاکسی ئێس22 فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(157.4/75.8/7.6) ملیمە، کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلید تو ئێکسە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 393 مۆمە.

چارەسەرکەرەکانی ئێکسینۆس و کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(10+12+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا