پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردنیش لەکاتی خۆیدا بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیاد جەبار بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە راشکاوانە سەرنج و بۆچونەکان لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردن خرانەروو، کە خاڵی ھاوبەش و خاڵی ناکۆکیشیان ھەبووە، لە ئێستادا بۆچونەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون، خاڵی ھاوبەشیان زۆرە”.
وتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، “لە دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان ئەو پڕۆژانەی ئامادەن دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، لە ئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئامادەکردووە”.