پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 91 دۆلار.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 90 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 89 دۆلار و 28 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەربازی ئەم نزمبوونەوەیە، بەڵام هێشتا ئەم نرخەی نەوت هەیەتی، بەرزترین نرخە بەبەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو، جگە لەوەش هێشتا پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی لێدەکرێت.