نرخی نەوت لە سەروو 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەمامەڵەكانی رۆژی پێنج شەممە 25ی شوبات بەرزترین ئاستی تۆماركرد، كە 13 مانگە ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 10 سەنت بەرێژەی 0.10 لەسەدار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 63.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 6 سەنت بەرێژەی 0.09 بەرزبووەوە.

ئەو نرخەی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان تۆماریكردووە، لەكانوونی دووەمی 2020 تۆماركراوە، كە نرخی نەوتی برێنت 67.44 دۆلار بووەو نرخی نەوتی ئەمریكاش 63.67 دۆلار بووە.

بەروزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی ترەوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا