ئێران ئامادەی هەماهەنگیە لەگەڵ عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران جەختی لە هەماهەنگی خۆی لەگەڵ عێراق کردەوە، بۆ گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاڕادتەی هاوتا عێراقیەکەی فوئاد حسێن کرد، تیایدا هیوای ئەوەی خواستووە عێراق بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بڕوات، ئاماژەی بەوەشداوە کە هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام دراوە.

لە نامەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران، هیوای ئەوەی خواستووە خەڵک بەیەکەوە کۆدەنگ دەبن لەگەڵ ئەو نوێنەرانەی هەڵبژێردراون، حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنن و عێراق بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ببەن.

عەبدوڵایان جەختی لە پشتگیری و هەماهەنگی وڵاتەکەشی کردەوە بۆ عێراق، وتی ئێران ئامادەی هەموو هەماهەنگیەکە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا