کازمی لەنزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان، سەردانی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد و لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەکرا، “مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان چاودێری ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەکات لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.

ئەوەش هاتووە، کازمی جەختی لە پابەندبوون کردەوە بە هەموو ئەو رێوشوێنانەی تایبەت بە پڕۆسەی دەنگدان دانراون.

پێشتریش مستەفا کازمی لەنزیکەوە چاودێری دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کرد، کە رۆژی هەینی بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا