پەیوەندی کارەبا لە نێوان تورکیاو عێراق کۆتایی پێدێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پەیوەندی کارەبای نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی پێدەهێنرێت، عێراق لەگەڵ سعودیە پەیوەندی کارەبا فراوان دەکات.

وتەبێژی وەزارتی کارەبای عێراق ئەحمەد عەبادی ڕایگەیاند، عێراق چالاکی پەیوەندییە کارەباییەکانی لەگەڵ سعودیە فراوان دەکات چونکە گرنگیەکی زۆری بۆ حکومەتی عێراق هەیە.

عەبادی وتیشی دەستیان بە گفتوگۆکردن کردووە لەگەڵ سعودیە بۆ بەستنەوەی هێڵە کارەباییەکانی سعودیەو  گواستنەوەی هێڵە کارەباییەکانی عەرعەر یوسفیەو هێڵێکیتر دەبەستنەوە بە وێستگەی سەماوە لە پارێزگای موسەنا ، لە ئێستاشدا لە سەرەتای گفتوگۆکردندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا