تەندروستی‌ عێراق: چارەسەر تەنها سەپاندنی‌ قەدەغەی هاتووچۆیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ئاشكرایكرد، تەنها چارەسەر بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆیە، چونكە ئێستا نەخۆشەكان پڕبوون لە توشبووانی كۆرۆنا.

میدیا عێراقییەكان لە زاری‌ ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراقەوە بڵاویانكردەوە، مەترسی‌ لەدەست دەرچوونی‌ بارودۆخەكە هەیەو بەهۆی‌ زۆری‌ ژمارەی‌ توشبووانی‌ كۆۆناوە نەخۆشخانەكان پڕبوون لە نەخۆش.

باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا هیچ رێگایەك نییە بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ پەتاكە جگە لە پابەندبوون بە رێكارە خۆپارێزییەكان و وەرگرتنی‌ پێكوتەی‌ كۆرۆناو چەسپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

ریاز عەبدولئەمیر جەختی‌ لەوەكردوەتەوە، بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق كە لە شەپۆلی‌ سێیەمدایە كە سەپاندنی‌ قەدەغەی‌ هاتووچۆی‌ گشتی‌ تاكە چارەسەری‌ زانستییە بۆ دۆخەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا