پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی هەرێمی کۆڵۆمبیای کەنەدای گرتووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووەو بۆ 808 کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی کەنەدا، “زۆربەی ژمارەی مردووان لەنێوان 25 ی حوزەیران تا 1 ی تەموز تۆمارکراون لەو ناوچانەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە”.
پزیشکی دادی کەنەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تەنها لە ڕۆژی 29 ی حوزەیرانی 2021 دا 300 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
لیزا لابوانت، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاندووە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕیزی بەساڵاچوواندا تۆمار کراوە، بەتایبەت ئەوانەی بە تەنها لە ماڵەکانیاندا ژیاون و کەشوهەوای ماڵەکانیان گونجاو نەبووە.