خشتەی موچەی دوو وەزارتی دیكە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی دیكەی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزەیرانی بڵاو كرده‌وه‌.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 1\7\2021 موچەی وەزارەتی شەهیدان و موچەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 4\7\2021 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، رۆژی سێشەممه‌ 29ی حوزەیران موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی چوارشەممەش 30 حوزەیران موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا