پۆڵەتیک پرێس
ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، بەم نزیکانە کۆمپانیای تویتەر خزمەتگوزاری تویتەر بلو زیاد دەکات، لەم دواییانەدا زانیاریەکی زۆر دەربارەی بڵاو کراوەتەوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان، خزمەتگوزاری پارەدان لە بەرنامەکەدا بەردەستە، ئەمەش مانای وایە بەم نزیکانە خزمەتگوزاریەکە بەر دەست دەبێت.
زانیاری سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکە
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن، خزمەت گوزاریەکە بە نرخی ٢.٩٩ دۆلار دەبێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپستۆرەوە بە دەست بهێنیت، لە داهاتوودا تویتەر زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکەی دەخاتە ڕوو، کە مۆدێلێکی نوێی پارەدانە بەکارهێنەران لە ڕێگەیەوە هەندێک پارەیان بۆ دەگەڕێتەوە، بەو شێوەیەی کە چاوەڕێی دەکەن.