تی سی ئێڵ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تی سی ئێڵ مۆبایلی پڵەس١٠ دەخاتە بازاڕەکانی ڕوسیا و ژمارەیەک لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئاسیا.

مۆبایلەکە تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە بۆ ڤیدیۆکردن و نرخێکی ڕکابەریشی هەیە ٣٠٠ دۆلار تێپەڕ ناکات، پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، دوریەکانی ١٥٨.٩/٧٢.٩/٨.٩ ملیمە، کێشەکەی ١٧٢ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە و قەبارەکەی ٦.٤٧ ئینجە و دیقەی پیشاندانەکەی ٢٣٤٠/١٠٨٠ پێکسڵە، تێکڕای روناکیەکەی ٣٩٨ مۆمە.

چارەسەرکەری پیشکەوتوی کوالکۆم سناپ دراگۆن٦٦٥ی بە تەکنیکی ١١ نانۆمەتر لەگەڵ چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ٦١٠ تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایت، میمۆریەکەشی سێ جۆرە ٦٤ یان ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت.

چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٢+٨+٤٨) مێگاپیکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەشی بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیم و دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی٢ هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەشی ٣.٥ ملیمە، ڕیشاڵی ئێن ئێف سی تێدابەکارهاتووە، توانای پاتریەکەی ٤٥٠٠ ملی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا