پۆڵەتیک پرێس
عەبدول ڕەحمان عبدول عەزیز بەرپرسی مزگەوتی گەورەی پێغەمبەر لە سعودیە، ڕۆبۆتێکی زیرەکی بۆ دابەش کردنی بوتڵی ئاوی زمزم بۆ ئاسانکاری بۆ سەردانیکەران دانا.
بە پێی بڵاو کراوەکان، ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە دانانی ڕۆبۆتەکە بە تەکنەلۆجیای سەردەم دروست کراوە، بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکار دەهێنرێت، بە تایبەت بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان پاراستنیان هەروەها هێشتنەوەی مزگەوتەکە بە کراوەیی ڕۆبۆتەکە بەکار دەهێنرێت.
هەروەها ستایشی، زانستی سەردەم و تەکنەلۆجیای کرد، بۆ ئەوەی کە بەشێوەیەکی باش خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن.
الرئيس العام لـ #شؤون_الحرمين يدشن الروبوت الذكي لتوزيع عبوات مياه زمزم.https://t.co/xScIHkllCF #واس_عام pic.twitter.com/9ayzdxnjf6
— واس العام (@SPAregions) June 13, 2021