فه‌یسه‌ڵ عه‌لی
د. محه‌مه‌د یونس پله‌ی پرۆفیسۆری ئابوری له ئه‌مریکا وه‌رگرت وگه‌ڕایه‌وه بۆ به‌نگلادیش و، له زانکۆی ( شیتا جۆنگ) بوه سه‌رۆکی به‌شی ئابوری، ئه‌و مامۆستایه وه‌ک ده‌ڵێ ده‌یتوانی له ناو پۆله‌کانیدا وله‌سه‌ر کاغه‌ز هه‌موو کێشه‌یه‌کی ئابوری چاره‌سه‌ر بکات،له کاتێکدا نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر ئه‌زر ته‌نیا کێشه‌یه‌کی ئابوری وڵاته‌که‌ی، که به‌ده‌ست ده‌یان کێشه‌ی ئابوریی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێ چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌و پرۆفیسۆره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به باشترین شێوه له کێشه ئابورییه‌کانی وڵاته‌که‌ی خۆی بگات،بڕیاریدا یه‌که‌م جار گونده‌کانی وڵاته‌که‌ی بکاته شوێنی وانه وتنه‌وه، خوێندکاره‌کانی خۆی به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا به‌ش کرد وئه‌و گروپانه‌شی به‌سه‌ر گونده‌کانی ناوچه‌یه‌کدا به‌ش کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابوری ئه‌و گوندانه ببن وله کێشه وگرفته‌کانیان ئاگادار بن. ئه‌و گواستنه‌وه‌ی جێگه‌ی وتنه‌وه‌ی محازه‌رانه، بووه هه‌وێنی دامه‌زراندنی بانکێک به ناوی بانکی هه‌ژاران و ته‌نیا بۆ خزمه‌تی هه‌ژارانی گونده‌کانی به‌نگلادیش بوو سود له سه‌رمایه‌که‌ی وه‌ربگرن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌م مامۆستایه بوه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی به نسیب بێت.
بانکی هه‌ژاران له ساڵی 1976 له گوندی (جۆبرا) وه ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد، له‌ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵی ته‌مه‌نیدا،دوچاری کۆمه‌ڵێک کێشه وگرفتی ئیداری وعه‌مه‌لی بوه‌وه،چه‌ندین شاره‌زایی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سه‌رکه‌وتن وشکستانه‌ی توشی بوو به‌ده‌ستهێنا،بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین سیمای تازه‌ی خسته ناو پێڕه‌وی کارکردنییه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی توشی ده‌بوو، بۆ سود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی نوێی کارکردن بۆ لادان یان هه‌موارکردنی هه‌ندێک له‌و سیمایانه‌ی که ده‌بوو به‌پێی هه‌لومه‌رجی رۆژ بانکه‌که خۆی له‌گه‌ڵدا بگونجێنێتت.
فه‌لسه‌فه‌ی بانک له‌سه‌ر دڵنیایی (الائتمان) به‌نده و، به‌پێی سستمێک کار ده‌کات که ئه‌وله‌ویه‌تی قه‌رزدان بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که هیچ ده‌رامه‌تێکیان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێڕه‌وه‌ی کارکردنی له‌سه‌ر ئه‌و دانراوه که ئه‌و که‌سه‌ی قه‌رز وه‌رده‌گرێ تاچه‌ند توانای کارکردنی هه‌یه،نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای خاوه‌ندارێتی ئه‌و که‌سه‌ی داوای قه‌رز ده‌کات. له پرۆسه‌ی قه‌رزداندا بانک ئه‌وله‌ویه‌ت به ژنان ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ش له 96% ی قه‌رزه‌کانی بانکه‌که بۆ ژنان بوه. به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکه‌که پێیان وایه ژنان له پیاوان کار بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی خێزانه‌کانیان ده‌که‌ن.
لقه‌کانی ئه‌م بانکه به‌زۆری له دێهاته‌کاندایه،زیاتر له‌و شوێنانه‌دایه که زۆرترین ژماره‌ی هه‌ژار وکه‌مده‌رامه‌ته‌کانی تێدا کۆبۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بانک بچێته لایان نه‌ک هه‌ژاره‌کان بێنه لای بانک. بانکی هه‌ژاران له‌گه‌ڵ (7) ملیۆن که‌س مامه‌ڵه ده‌کات که دانیشتوی زیاتر له (71) هه‌زار گوند پێکدێنن.
ئه‌م بانکه پرۆژه‌یه‌کی ئابورییه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی قازانج کارده‌کات،ئه‌و قازانجه‌شی جارێکی دی وه‌به‌ریده‌هێنێته‌وه.بانکیش به‌سستمێکی دارایی وئیداری توند کار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی ده‌کات به زه‌مانه‌تی ئه‌نجومه‌نی دێ وچاودێریی وبه‌دواداچونی فه‌رمانبه‌رانی بانک ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌یداته هه‌ژاران وه‌ربگرێته‌وه. واته ئه‌و زه‌ماناتانه‌ی ئه‌م بانکه هه‌یه‌تی جیاوازه له بانک ودامه‌زراوه داراییه‌کانی تر.
قه‌رزوه‌رگر پێویسته پابه‌ندی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و قه‌رزه بێ که وه‌ریگرتوه له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له وه‌رگرتنی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه بێ که پاره‌که‌ی بۆ وه‌رگرتوه، هه‌مان که‌س ده‌توانێ قه‌رزێکی تریش وه‌ربگرێ له بانک ئه‌گه‌ر هاتو به ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه‌کانی بانک وبه‌رده‌وام ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌کانی بانک بێت.
جۆری ئه‌و قه‌رزانه‌ی که بانک به هه‌ژارانی ده‌دات، بریتین له:
1- قه‌رزی گشتی: هه‌موو ئه‌ندامانی بانک ده‌توانن وه‌ریبگرن وبۆ هه‌موو مه‌به‌ستێکی سه‌رمایه‌گوزاری تاکه که‌سی به‌کاردێت.
2- قه‌رزی وه‌رزی: به‌ئامانجی پشتگیریکردنی که‌رتی کشتوکاڵه له وه‌رزه جیاوازه‌کاندا.
3- قه‌رزی خێزان: زیاتر به ژنان ده‌درێ و، له رووی یاساییه‌وه ته‌نیا ئه‌وان لێی به‌رپرسن.
4- قه‌رزی خانوبه‌ره.
په‌یکه‌ری بانک:
لقه‌کانی بانک یه‌که‌ی سه‌ره‌کیی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی بانکن له ناوچه‌کانی سنوری کارکردنیان، هه‌ر لقه‌و 9 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌رپرسن له قازانجی ئه‌و بانکه رێژه‌ی له 10% قازانجی بانک بۆ ئه‌وان ده‌بێت، هه‌ر 10 لق نوسینگه‌یه‌ک که باره‌گاکه‌ی له شارێکی بچوک داده‌نرێت سه‌رپه‌رشتی کاروباره‌کانیان ده‌کات. هه‌ر نوسینگه‌یه‌ک سنوری کارکردنی 400 میل چوارگۆشه‌یه و له‌لایه‌ن 6 فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. دوای ئه‌م نوسینگانه‌ش باره‌گای سه‌ره‌کی بانکه دێ که له (ده‌کا) ی پایته‌ختی به‌نگلادیشه.
کاتێک به‌نگلادیش له ساڵی 1998 روبه‌روی توندترین لافاو بوه‌وه،ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی لادێکان که‌وتنه ژێر ئاوه‌وه وبه ده‌یان هه‌زاریش ئاواره وده‌ربه‌ده‌ر بون، هه‌رچی ماڵ وحاڵیان بوو له ده‌ستیان دا،بانکی هه‌ژاران گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی بۆ دوباره ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌ست پێ‌کرد، به دابه‌شکردنی قه‌رزی نوێ به ئامانجی دروستکردنی داهات بۆ هه‌ژاران. به‌مه‌ش بانک چوه قۆناغێکی نوێی ئابورییه‌وه به بیناکردنی سستمێکی گشتی که به ( رێگه‌ی خێرا بۆ پێدانی قه‌رزی زۆر بچوک) ناوی ده‌رکرد.
بانک وباشترکردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان:
پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان له ئه‌زمونی بانک له سه‌ر ئه‌م پرنسیپانه‌ی خواره‌وه دیاری کراوه:
1- باشکردنی شوێنی نیشته‌جێبون به‌یه‌ک له خواسته سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه‌پێدان داده‌نرێت، به تایبه‌تیش له وڵاتێکی وه‌ک به‌نگلادیش که زۆربه‌ی گوندنشینه‌کانی له که‌پردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م بانکه خه‌ڵاتی ئاغا خانی بۆ باڵه‌خانه‌ی ئیسلامی وه‌رگرت، ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو خه‌ڵاتێکی له‌و جۆره بدرێ به شێوازێکی نوێی خانوبه‌ره ( باڵه‌خانه‌ی هه‌ژاران)،که له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجیی ژینگه وئابورییاندا بگونجێت.
2- باشکردنی ره‌وشی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ له رێگه‌ی باشکردنی ره‌وشی ته‌ندروستی خێزانه‌وه، به‌نک وه‌ک ده‌روازه‌یه‌کی ژینگه‌یی وگۆڕینی ره‌فتاری ته‌ندروستی هه‌ژاران کار ده‌کات، دروستکردنی حه‌مام وئاوده‌ست، کارکردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاران ئاوی پاک بخۆنه‌وه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نیشتیمانییه‌کانی ته‌ندروستی، بانک 9 بنکه‌ی ته‌ندروستی کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بانک چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانیانی تێدا بکه‌ن له‌و ناوچانه‌ی کاری تێدا ده‌که‌ن،هه‌روه‌ها بۆ غه‌یره ئه‌ندامانیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردن رووی تێ بکه‌ن.
3- پرۆسه‌ی خوێنده‌واری، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵ وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی، بانک بایه‌خی به باشکردنی ره‌وشی خوێندن دا، له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی قه‌رزی خوێندنی باڵا ویارمه‌تیدانی خوێندکاره هه‌ژار وکه‌مده‌رامه‌ت و زیره‌که‌کانه بۆ ته‌واوکردنی خوێندنه‌کانیان به هیوای دروستکردنی نه‌وه‌یه‌ک له هه‌ژارانی خوێنده‌وار که بتوانن له بازنه‌ی هه‌ژاری خۆیان وخیزانه‌کانیان رزگار بکه‌ن.
بانک به هاوکاری رێکخراوی یونسکۆ له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری خوێندن بۆ هه‌موانه (دامه‌زراوه‌ی گرامین بۆ خوێندن) که به ئامانجی خوێندنی به‌رده‌وامه بۆ ژنانی نه‌خوێنده‌واری ئه‌ندامی بانک بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری وفیرکردن وحسابه‌وه ژیانیان بۆ باشتر بگۆڕێت.
بۆچونی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌وڵدانه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌وارییه له پێناو گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵ وباشترکردنی ئاستی گوزه‌رانی ژیانی منداڵانه له رێگه‌ی زامنکردنی پاره‌دان به‌و خوێندکارانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تییه بۆ به‌رده‌وامبون له خوێندن، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌وارییه به شیوه‌یه‌کی چڕ وپر و. فه‌راهه‌مکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن وراهێنان و، بانگه‌شه‌کردنه بۆ ته‌کنه‌لۆجیای تازه‌ی وه‌ک سه‌ته‌لایت وئه‌نته‌رنێت.
بانک به‌رنامه‌یه‌کی بۆ چاودێریکردنی حاڵه‌تی کاره‌سات داڕشتوه،کاری بۆ دوباره بیناکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که له 38% ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نه‌یانتوانیوه بیگه‌ڕێننه‌وه، سه‌رمایه‌ی تازه‌یان بداتێ و سوده‌کانی سه‌ر قه‌رزه کۆنه‌کان بلۆک بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ خۆی دروست بکاته‌وه.
بانک له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌بێ ئه‌و بڕوایه لای هه‌ژارانه بگۆڕدرێ که هه‌ژاری کێشه‌یه‌که چاره‌سه‌ر ناکرێت،ده‌بێ خودی هه‌ژاره‌که به‌شداری له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خۆیدا بکات نه‌ک هه‌ر چاوه‌رێی ده‌ستی خه‌ڵکی تر بێت،چونکه هه‌موو مرۆڤێک هه‌ژار بێ یان نه‌خوێنده‌وار یان ژن بێ ده‌توانێ کارێک به‌ڕێوه ببات.