پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات مۆبایلێکی نوێ بە ناوی Samsung Galaxy Quantum 2دروست دەکات نرخێکی گونجاوو باتریەکی بەهێزی هەیە.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکە
١-پێوانەی شاشەکەی 6.5ئینجە بەدیقەی 1600×720پێکسڵ.
٢-خێرایی باتریەکەی ٥ هەزار میلی ئەمپێرە.
٣-چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس دی ئێم ٤٥٠ و سناپدراگۆن ٤٥٠ ١٤ئێن ئێمی تێدایە.
٤- بە سیستمی ئەندرۆید ١٠ کار دەکات.
٥-سامسۆنگی نوێ بە دوو جۆر دروست دەکرێت، یەکەمیان ڕامەکەی ٣ گێگابایتە میمۆریەکەی ٣٢ گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە.
٦-٣ کامێرای لە ڕووکاری دەرەوە هەیە، سەرەکیەکەیان دیقەی ١٣ نێگاپێکسڵە، دووەم سێیەم بە دیقەی ٢ مێگاپێکسڵ.
٧-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٥ مێگا پێکسڵە.
٨-پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتە نزیکەی ١١٢ یۆرۆ.