هواوی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلی نۆڤا 10 زێت بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.

نۆڤا 10 زێت شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی1200/1080 پێکسڵ، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس توو کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە بەمزوانە بەنرخی 245 دۆلار و ڕەنگەکانی ڕەش، زیوی و سەوز بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا