مۆبایلی ڤیڤۆ بە تایبەتمەندی نوێوە بەرهەم دەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ ئاشکرای دەکات، لە کۆمەڵەی مۆبایلە زیرەکەکانی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات، بە ناوی V21eچەندین بەرنامەت نوێی تێدا دانراوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە لە یەک کاتدا کامێرای سێڵفی و ڕووکاری دەرەوە بەکار بهێنیت.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆی نوێ

مۆبایلە نوێیەکە زۆر بە خێرایی دەتوانێت داتاکانی ئینتەرنێت چارەسەر بکات، لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییە ئەلیکترۆنیەکان چارەسەرکەری کوالکۆم و سناپ دراگۆن ٧٢٠جی پێشکەوتووی بە تەکنیکی ٨ نانۆمەتر تێدا دانراوە، ڕامەکەی ٨ گێگابایتە چارەسەرکەری داتای ئادرینۆ ٦١٨ی تێدایە.

توانای کامێراکەی زۆر بەهێزە بۆ ڤیدیۆ گرتن، کامێرای سەرەکی سێ لێنزی هەیە بە دیقەی ٦٤+٨_٢ مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٤٤ مێگاپێکسڵە، بە تەکنیکی HDRکار دەکات، بە دیقەی 4Kوێنەو ڤیدیۆ دەگرێت.

میمۆریە ناوەکیەکەی ١٢٨ گێگابایتە، بە microSDXCفراوان کراوە، شاشەکەی لە جۆری ئامۆلیدە، بە پێوانەی ٦.٤٤ بە دیقەی، 2400X1080پێکسڵ، لەگەڵ ٤٠٩ مۆم.

بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات، خێرایی باتریەکەی ٤٠٠٠ میللی ئەمپێرە، نرخەکەی لە ٢٤٠ یۆرۆوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا