پاش ئەو شکستە قورس و چاوەڕواننەکراوەی یانەی یۆفانتۆس لە خوولی یانە پاڵەوانەکان پێشانیدا بوە هۆی ماڵئاوایی کردنی یانەی ناوبراو لە بۆنەکەدا کریستیانۆ نیازی ڕۆشتنی هەیە لە ڕیزی خانمە پیرەکە .
خۆرخی مێدێز بەڕێوبەری کارەکانی کریستیانۆ ئامادەکاری تا ئەوەی ئەستێرە پرتوگالێکە بگەڕێتەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا چوونکە مێندێز پێی وایە شوێنی سەرەکی کریستیانۆ مەدریدە .
لەلایەن خۆیەوە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ڕاستەوخۆ وەڵامی خۆرخێی داوەتەوە بەوەی گەڕانەوەی کریس تەواو خەیاڵییە بەڵام هیچ شتێک نییە لە تۆپی پێدا مەحاڵ بێت و هەموو ئەگەرێک کراوەیە .
کریستیانۆ دوو وەرز بەر لە ئێستا ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی یۆفانتۆس جێهێشت بەڵام ناوبراو نەیتوانیوە ئاستێک پێشکەش بکات شایەنی گەورەی و مێژووی خۆی بێت