باشترینەكانی ئەوروپا دەست نیشان كران

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی تیروپشكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا خەڵاتی باشترینەكانی وەرزی ڕابردووش كرا كە تیایدا پشكی شێر بۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی 5 نازناوی ساڵی 2020 بوو.

هەروەك چاوەڕوان دەكرا پشكی شێری بردنەوەی خەڵاتەكان بۆ یاریزانانی یانەی بایرن میونخ و ڕاهێنەرەكەیان هانز دیتەر فلیك بوو بەو پێیەی ئەو یانەیە لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەڵمانیا و كیشوەری ئەوروپا مەزنترین ئاستی پێشكەش كرد و توانی بە 5 نازناوی گشتی وەرزەكە شاد ببێت لە چاوەڕوانی دوا بڕیاری فیفاشدا سەبارەت بە جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان ئاخۆ ئەنجام دەدرێت تا بایرن هەوڵی بردنەوەی ئەوەش بدات تا ژمارەی جامەكانی بكاتە 6 یاخود فیفا هەڵیدەپەسێرێت و نازناوەكانی ئەو یانەیە لەگەڵ بەرشەلۆنەی ساڵی 2009 هاوتا نابێتەوە.

خەڵاتەكانیش بەم شێوەیە بوون:
1/ مانوێل نۆیەر – باشترین گۆڵچی/ بایرن میونخ
2/ جۆشوا كیمیخ – باشترین بەرگریكار/ بایرن میونخ
3/ كیڤن دی بڕۆین – باشترین نێوەندكار/ مانچستەر سیتی
4/ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی – باشترین هێرشبەر/ بایرن میونخ
5/ هانز دیتەر فلیك – باشترین ڕاهێنەر/ بایرن میونخ

لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا و وەرگرتنی خەڵاتی درێسی بڕۆنزی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی بە وێنەی فرانك ڕیبێری فەڕەنسی كە لە ساڵی 2013 خەڵاتەكەی بردەوە ئەویش توانی خەڵاتی درێسی برۆنزی ئەوروپا بباتەوە وەك باشترین یاریزانی كیشوەرەكە.

باشترین گۆڵچی – نۆیەر
باشترین بەرگریكار – كیمیخ
باشترین ڕاهێنەر – هانز فلیك
باشترینی ئەوروپا – لیڤاندۆڤیسكی

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا