ئیدارەی بایدن پلانی فرۆشتنی تیک تۆک دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئیدارەی بایدن پلانی فرۆشتنی تیک تۆک بە وەبەرهێنە ئەمریکیەکان دادەنێت، ئیدارەی سەرۆکی نوێی ئەمریکا جۆ بایدن بە پێداچوونەوە بەو مەترسیانە دەکات کە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگە دروست دەبێت، بەهۆی ئەو ڤیدیۆیەی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای بایتدانسی چینی بڵاوی کردەوە.

سەرچێ‌وەیەکی نادیار ئاشکرای کرد کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی فرۆشتنی کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆراکلی تەکنەلۆجی و کۆمپانیای واڵمارتی هەیە، ئێستاش پلان بۆ فرۆشتنی تیک تۆک دادەنێت بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت زانیاری بۆ حکومەتی چین بگوێزێتەوە

هەرچەندە دۆناڵدترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەم پلانەی هەبوو بەهۆی نیگەرانی لە خزمەتگوزرییە ئۆنلاینە چینیەکان چونکە پێی وابوو مەترسی لەسەر ئەمنیەتی ئینتەرنێت دروست دەکەن بە هۆی پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی پەکین

هەرچەندە کۆمپانیای تیک تۆک چەندین جار ڕەتی کردۆتەوە کە، داتاکانی بۆ حکومەتی چین بگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی بەکار هێنانی لە لایەن ژمارەیەکی زۆر ئەمریکیەوە حکومەتی ئەمریکا ترسی هەیە، بەڵام تیک تۆک دەڵێت کە تەنها کاریگەریەکانی بەکارهێنەران لە ئەمریکاو سەنگافورا کۆدەکەمەوەو دەیانپارێزم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا