پۆڵەتیك پرێس
لە وەرزی زستاندا بەهۆی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا زۆر كەس تووشی كۆكەی وشك یان قورسی هەناسەدان دەبێتەوە،ئەمەش كاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە دەبێت و بێزاریان دەكات بەتایبەتی لە شەواندا دەبێتە هۆی نەخەوتن.
هۆكارەكانی كۆكەی وشك و هەناسەتەنگی
تەسكبونی بۆری هەوا،سەرمابوون یان هەستیاربونی كەسەكان بەو مادانەی لە هەوادا هەیە، توشبون بە سیل ئەمەش بە دەگمەن ڕودەدات ئەگەر كەسەكە لە مناڵییەوە كوترابێ،توشبون بە ڕەبۆ یان هەستیاری بۆری هەوا.
دەتوانین چەندین ڕێگا بەكاربهێنین بۆ چارەسەركردنی وەك،دەرمانی دژە خوێن تێزان بۆ چارەسەركردنی خوێن تێزانی لوت و ئاسانی هەناسە دان،دەرمانی دژە كۆكە و بەڵغەم بر چارەسەركردنی كۆكەی وشك.