كاتێک سه‌رنج له‌كاره هونه‌رییه‌كانى ده‌ده‌ین، بێگومان بیرمان به‌لاى هونه‌رى پۆست مۆدێرنه‌دا ده‌روات، سه‌لیقه له‌و پێكهاته په‌یكه‌رانه‌یدا هێنده به‌هێزه رامانده‌چڵه‌كێنێت، ئه‌گه‌رچى خۆى هیچ شاره‌زاییه‌كى له‌بنه‌ماكانى هونه‌ر و فكر و ماتریاڵى هونه‌ریشدا نیه، به‌ڵام مه‌حاڵه هونه‌رى ئه‌و هه‌روا تێپه‌ڕێت به‌به‌ردیده‌ماندا به‌بێ ئه‌وه‌ى رامان نه‌گرێت، ئه‌مه خه‌سڵه‌تى كاره هونه‌رییه‌كانى خانمه ده‌ستڕه‌نگینه‌كه‌ى كورد (خاتووزین)ه .
خاتووزین له 12 \8\1921 له دێى بوگه‌به‌سێ كه‌سه‌ر به شارى سه‌قزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه هاتۆته دوونیاوه، له منداڵییه‌وه خولیاى بۆ خاك و ئاو و قوڕ ده‌ستپێده‌كات و به‌شێوه‌ى ره‌مه‌كى شێوه‌ى جوان و سه‌یر و سه‌رنج راكێش درووست ده‌كات، له‌سه‌رده‌مى گه‌نجێتیشى دا، له پاڵ هاوه‌ڵ و كچ و ژنانى گونده‌كه‌یاندا خه‌ریكى ته‌ندوور و سوركردنه‌وه‌ى گۆزه‌و قاپى قوڕین بووه.
خاتووزین هه‌رله‌وێ خولیا و لێهاتووییه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه و له هه‌موو ژنانى دیكه به‌سه‌لیقه‌تر كاره‌كانى كردووه، هه‌رله‌وێ و له‌كاتى ده‌ست به‌تاڵییه‌كانى خه‌ریكى درووستكردنى شێوه‌ى جۆراو جۆر و سه‌یر و سه‌مه‌ره بووه، هه‌ندێ په‌یكه‌رى درووستكردوه له‌سه‌ر شێوه‌ى ئاژه‌ڵ به‌ڵام به‌هیچ ئاژه‌ڵێك ناچێت، جۆرێك له سوریالیبوون و تازه‌گه‌رى له‌پێكهاته‌كانیدایە، كه هه‌ندێ جار خۆیشى نه‌یزانیوه چى ده‌رده‌چێت، ئه‌م كاره هونه‌رییه نایابانه‌ى كه ده‌ربڕى هزرى رۆشن و پاكى ژنێكى لادێ نشینى كوردستان بووه پڕه له مه‌غزاى به‌هێزى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤدۆستانه، بۆ كه‌سێك كه سه‌وداسه‌رى هونه‌رى تازه‌یه بێگومان له‌ئاستیاندا ده‌بێ بوه‌ستێت.
ئه‌م كاره هونه‌رییه دانسقانه‌ى خاتووزین له ساڵى 1993 له بیناڵه‌ى هونه‌رى په‌یكه‌رسازانى ئێران چووه‌ته قۆناغى كۆتایى و بایه‌خێكى زۆرى وه‌رگرتوه لەمێژووى هونه‌رى په‌یكه‌رسازى له ئێران و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، و خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه.
هه‌ندێ له‌و كارانه‌ى خاتووزین ئێستا له مۆزه‌خانه‌ى كورد له شارى سنه پارێزراوون.
خاتووزین له ساڵى 1995 له هه‌مان گوندى لێى له‌دایك بووه گیانى سپاردووه.
زۆرێك له رێبوارانى بوارى هونه‌رى تازه پێویست ده‌كات له نزیكه‌وه كاره‌كانى ببینن و بایه‌خى هونه‌رى و كولتوورییه‌كه‌ى بزانن.
نوسینی/ حەمە هاشم