وینگ چونگ، ئەو هونەری بەرگریەی خانمێك دایهێنا و پیاوان لاساییان كردەوە

هونەری بەرگری وینگ چونگ، بەشێكی كاریگەری وشو كۆنفۆی چینی یە، مێژووەكەی بۆ ناوەڕاستی سەدی 16 ی زاینی دەگەڕێتەوە یەكەم خانم بە ناوی (نیگ موو ) بوو كە ئەو هونەرەی لە یەكێك لە پەرستگانی شاولین پەیڕەو كردووە بیرۆكەی ئەو هونەرەی لەرووبەڕوو بونەوەی باڵدارێك و مارێكەوە وەرگرتووە،

لەساڵی 1633 كاتێك هێرش دەكرێتە سەر پەستگاكانی شاوڵین (نیگ موو) بەشداریی ئەو بەرگرییە دەکات.

لەگەڵ هەڵچوونی تەمەنی بیر لەوە دەكاتەوە كەسانی دیكە فێری ئەو هونەرە بكات تاوەكو نەپوكێتەوە یاسا و رێساكانی وینگ چونگ دەنوسێتەوە تا لەناو نەچێت بۆ ئەو مەبەستە، لەسەرانسەری چیندا دەگەڕێت بۆ ناساندنی وینگ چونگ.

سەرەتا ناونراوە (سیو نیم تاو ) دواتر كراوە بەناوی كچێكی 20 ساڵەوە كە ناوی (یەم وینگ چونگ) بووە لە پاش ئەوەی (نیگ موو) ئەو هونەرەی فێری ئەو كچە كردووە دواتر یەكێك لە پیاوە مەشقپێكەرە چنییەكان بەناوی (ئیپ مان) ئەو هونەرە بەكاردەهێنێت كە پێشتر تایبەت بووە بە ژنان، ئەو یەكێك بووە لە ١٠مەشقپێكەرە دیارەكانی مێژووی وشوو كۆنفوی وڵاتی چین، ناوبراو مەشقپێكەری (بروس لی) ئەكتەری ناوداری فیلمی ئەكشن بووە.

ئیپ مان لەساڵی 1972 كۆچی دوایی كردووە، بەڵام هونەرەكەی تائێستاش زیندووە لە ئێستادا زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان پەیڕەوی هونەری بەرگری وینگ چونگ دەكەن.

نیگ موو

ئامادەکردنی/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا