مافی مرۆڤی عێراق: خوێندنگا ئەهلییەکان بوونەتە مەترسی بۆ خوێندکاران

پۆڵەتیک پرێس

مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، خوێندنگە ئەهلییەکان بەهۆی پابەند نەبوونیان بە بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکان و دەستپێکردنەوەی دەوامیان دەبنە هەڕەشەی مەترسیدار بۆسەر ژیانی خوێندکاران.

فازڵ غەزاوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، زۆرێک لە خوێندنگا ئەهلییەکان ژیانی خوێندکار دەخەنە مەترسییەوە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە بڕیارەکانی شانەی قەیرانە تەندروستییەکان و دەستپێکردنەوەی دەوام لەگەڵ ئەوەی هێشتا ساڵی خوێندن دەستی پێنەکردووە.

هاوکات، داوای لە وەزارەتی پەروەردە و پارێزگاکان کرد تەواوی رێوشوێنەکان دژی خوێندنگا لادەرەکان بگرنەبەر، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن داوای یاسایی دژی ئەو خوێندنگانە تۆمار دەکات.

رۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، عەلی حەمید دلەیمی وەزیری پەروەردەی ناوەند رایگەیاند، وەزارەت رێوشوێنە تەندروستییەکانی گرتووەتەبەر و خۆی ئامادە کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بەجۆرێک، قوتابیان و خوێندکاران تەنیا یەک رۆژ دەچنە خوێندنگاکان و دەبێت رۆژەکانی دیکەی هەفتە بە ئۆنڵاین بخوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا