پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک-چەمچەماڵ ڕوویدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە30ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە،” ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک-چەمچەماڵ ڕوویدا و حەوت کەس برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا تایبەت و کیا سپۆرتاج ڕوویداوە.
روونیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا حەوت کەس برینداربوون، کە سەرجەمیان سەرنشینی مازداکە بوون.