كەس و كاری ئەو کەسەی لە رووبەڕوبونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا رونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەس و كاری ئەو کەسەی لە رووبەڕوبونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا، لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنن، داوا لە بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ دەكەین لێژنەیەكی بێلایەن پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوە لەپێناو رونكردنەوەو دەرخستنی راستیەكان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران .

دەقی روونکردنەوەکە:

وەڵامێك بۆ بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێرو بەرێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان .

بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە روداوەكەی دوێنی ٤/٢٣ كەوا بڵاوكراوەتەوە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر رووبەرووی ئاسایش بوونەتەوە لە ئجامدا یەكێكیان كوژراوە و ئەوەی تریان دەستگیر كراوە .

بێگومان سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە دوورن لە راستی و جێگای گومانیشە ، بۆیە لێرەدا چەند پرسیارێكی گرنگ دروست دەبێت دەمانەوێت وڵامەكەی بۆ خانەوادەكەیی و ڕای گشتی روونبكرێتەوە .

١ـ كەسی بەناحەق كوژراو بەناوی خەسرۆ ئەمیر كارمەندی پۆلیسی بەرێوبەرایەتی پاسەوانیەكانە ، ئایا بەرێوبەرایەتیەكەی ئاگاداركراوەتەوە لە سەر تۆمەتباربوون و داواكردنی لەلایان دادگا ؟

بێگومان نەخێر .

٢- ئایا ڕۆژێك براكەی بەناوی كارەسوڵ ئەمیر كەئەفسەرە بە پلەی عمید لە یەكەی هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار كراوەتەوە كە براكەی داواكراوە لەلایان دادگا ؟

بێگومان نەخێر .

٣- ئایا رۆژێك لە رۆژان چوونەتە سەر ماڵی كوژراو خۆی رادەست نەكردبێت ، لە گەڵ ئەوەی شوێنەكەی دیار و لە خانەوادەیەكی دیارە ؟

بێگومان نەخێر .

٤- ئایا من كە بەرپرسی ئەوم و لەدەستەی پاسەوانی من پاسەوانە ، ئایا رۆژێك لە رۆژان ئاگادار كراومەتەوە لە سەر تۆمەتبار بوون و داواكردنی لە لایەن دادگا ، لەگەڵ ئەوەی لە نزیكەوە دەم ناسن ؟

بێگومان نەخێر .

٥- ئایا ئەوكەسەی كە دەستگیركراوە بەناوی میللەت بەرواری كەكارمەندی دژەتیرۆی عیراقە چۆن لە دهۆكەوە هاتووە بۆ هەولێر ئەگەر داواكراو بێت ؟

یان بۆ هەر لە دهۆك لە ماڵەكەی خۆی دەستگیر نەكراوە ؟

لێرەدا بەشێوەیەكی گشتی جیا لە ئەنجام دانی ئەم تاوانە و ناوزراندنیان بەبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر تاوانێكی ترە ، كە بەهیچ شێوەیەك ئەم كارە قێزەونە لە لای ئێمە رێگە پێدراو نیە .

بۆیە لێرەدا داوا لە بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ دەكەین لێژنەیەكی بێلایەن پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوە لەپێناو رونكردنەوەو دەرخستنی راستیەكان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران .

هەرێم كەمال ئاغا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا