14ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، 14ملیۆن کارت بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەش دەکرێت، لە بنەڕەتدا نزیکەی 17ملیۆن دەنگدەر هەیە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا تەواوی ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی لۆجیستی کۆتایی پێدەهێنێت.

نیبراس ئەبو سەودە یاریدەدەری وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، کۆمسیۆن ئێستا لە قۆناغی دەنگداندایە، داوا دەکات ڕاهێنان بە کارمەندەکان بکرێت کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هەندێک لە کارمەندان هەیە بۆ وەرگرتنی داتاکانیان، ئاماژەی بەوەشدا کۆمسیۆن لە 5000کەس تەنها ڕێگە بە 900کەس دەدا وەربگیرێت بچێتە ناو داتاکانەوە.

ڕوونیشی کردەوە، پەراوی دەنگدان تا 25ی ئەم مانگە بەسەر تەواوی پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، تا اێشتا نزیکەی 14ملیۆن کارت بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەش کراوە.

وتیشی پێویستە هاوڵاتیان ڕۆژی دەنگدان کارتی بایۆمەتری لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ دەنگدان، یاخود ناسنامەو ڕەگەزنامە، پرۆسەکە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا