پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە23ی نیسان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 24 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆکاری گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێت.