پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.
رۆژی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه، له لایه‌ن توركیاوه عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغڵوو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جاسم سه‌یف سه‌لیتی، وه‌زیری گه‌یاندن و له لایه‌ن ئیماراته‌وه سوهێل محه‌ممه‌د مه‌رزووقی، وه‌زیری وزه و ژێرخان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرد.
یاداشته‌كه پابه‌ندی هه‌ر وڵاتێكی له خۆ گرتووه بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.