تەندروستی سلێمانی: لەڕۆژانی جەژندا 5077 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی هاوڵاتیان و 5077 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی نیسان، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەنەخۆشخانەی شار 2247 نەخۆش سەردانیان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 301 نەشتەرگەری لەبەشی فریاكەوتن ئەنجام دراوە، 83 برینداری ڕووداوی هاتووچۆ و 43 برینداری جۆراوجۆر و 315 شكاوی چارەسەركراون و 108 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەنەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان 1716 منداڵ لەبەشی ڕاوێژكاری بینراون و 155 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هەرەها لەرۆژانی جەژندا 180 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ڕوونیکردەوە، لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 271 نەخۆش سەردانیان كردوە و 75 نەخۆش داخڵكراون و 58 منداڵ لەدایكبوون و 31 منداڵ كوڕ و 27 منداڵ كچ بوون، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی 67 نەخۆش داخڵ بوون و 15 نەشتەرگەری قەستەرە و 14 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن كراوە، لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی 123 كەس سەردانیان كردوە و 4 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە، لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 19 نەخۆشی كتوپڕی خوێن بەربوونی گەدە و كۆڵۆن چارەسەركراون و 7 نەخۆش تەنی نامۆ لەگەدەیان دەرهێنراوە.

جەختیکردەوە، لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (122) لەرۆژانی جەژندا 190 دەرچوون هەبووە و 40 حاڵەتی بەهاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنەخوارەوە بووە، 150 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش بووە، لەبانكی خوێن لە سلێمانی پشكنین بۆ 335 كەس كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێن، خوێن لە 288 كەس وەرگیراوە و 182 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە حكومیەكان و 48 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان ئامادەكراوە، لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 102 نەخۆش سەردانیان كردوە و شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە، لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە 10 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا