وەزارەتی دارایی: سامانە سروشتییەكان بۆ ئامادەكردنی بودجە داتای پێویستی نەداوینەتێ

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داتای پێویستیان نەداونەتێ بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی بوودجەی ساڵی 2022.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ئایندە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەستیان بە گفتوگۆكردووەو لە رۆژی 21 هەمان مانگ كۆتایی بە گفتوگۆكان هاتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جگە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، كە داتای پێویستیان نەبووە، سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە داتاكانیان رادەست كردوون.

دەشڵێت، “چاوەڕێی داتا و زانیارییەكانی ئەو وەزارەتە دەكەین بۆ ئەوەی رەشنوسی بودجە ئامادە بكرێت”.

ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە پرۆژە یاسای بودجە ئامادە بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات.

بڕیاربوو حكومەت لەمساڵدا پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی رەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ رونكردنەوەیەك بدات پرۆژە یاساكەی رەوانە نەكرد.

لە دواین چاوپێكەوتنیشیدا لەگەڵ میدیاكاران رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تەنها نەناردنی بودجە بەسە بۆ ئەوەی متمانە لە حكومەت وەربگیرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا