پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سلێمانی کارگەیەک ئاشکراکرا کە لە رۆنی ‘بایەعی’ و چەند مادەیەکی کیمایی زەیتی زەیتوونی ساختە درووست دەکرا و بە زەیتی زەیتوونی ئەسڵی بە خەڵک دەفرۆشرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، رۆژی یەکشەممە 13ی نیسانی 2024، له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری تازه له شاری سلێمانی ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌شف‌و هێڵکاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان له‌هه‌ندێك ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كرد كه له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بووه.
روونیدەکاتەوە، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه له‌و ماڵه‌دا كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی درووستكردنی زه‌یتی زه‌یتون هه‌بووه كه رۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان “بایه‌عی” و هەندێک مادەی کیمیایی تێكه‌ڵكردووه و به رۆنی زه‌یتی زه‌یتوون به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتییانی فرۆشتووه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە و تەواوی ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی کە بۆ درووست‌کردنی زەیتە ساختەکە بەکارهاتووە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستیبەسردا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
وێنەکان، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی: