لەبارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ئێران لەو وڵاتانەیە كە هەژموونی بەسەر ناوچەكەدا هەیە؛ هەژموونی خۆی لە رێگەی هیلالی شیعی لەناوچەکەدا بڵاوەپێکردووە، بریاری سیاسی ئێران زیاتری لەچەند پایتەختێكی ناوچەكە دەخوات.

لەسەرەتای شەری غەزە وە ئێران خۆی لە بەشداری راستەوخۆی شەرەکە دوورخستۆتەوە، ئێران کاری بەوە نییە كە راستەوخۆ بچێتە شەرەوەو ئارەزوشی لێناکات.

ئێران زیاتر جەنگی بەوەكالەت لە عێراق و سوریا و لوبنان و غەززەو یەمەن بەرێوەدەبات و لەو بوارە شارەزایە.
ئێران بروای بە دروستكردنی بەرەی مقاوەمەهەیە، خۆی سەرپەرشتی جەبهەكانی بەرەی مقاوەمە دەكات شەرەکانیشی بەوبەرە یەکلای دەکاتەوە.
هەموو هێزەكانی ناو ئەوبەرەیە پڕ چەك دەكات و ستراتیژی خۆی پێیان جێبەجێدەکات.
ئەوە سیاسەتی روونی ئێرانە و حەزی بەشەری راستەوخۆ نییە؟!
مقاشەکەی دەستی مامەڵە لەگەڵ ئاگرە هەڵگیرساوەکەدا دەکات.

ئێستا باسی رۆژ وەڵامدانەوەی توندی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل. کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق ئێران خۆی بۆ هێرش ئامادەکردووە.
روونە ئێران بروای بەوەنییە كە بچێتە شەری راستەوخۆوە.
ئێران لە رێگەی حیزبوڵا لە لوبنان دەیەوێت چەند مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، ئەو پێشهاتەش روویداو حزبوڵا پەنجا مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. ئێران نایەوێت بچێتە هیچ شەڕێكی راستەوخۆوە.
وادەری دەخات كە هێرشی راستەوخۆ دەكات.
بەڵام ئەوکارە پێناچێت ئەنجامبدات؛ ئەمریکاش بەروونی پێی ووت شتی وامەکەن. ئەوە دەلالەتە لەوەی کە ئێران شتی واناکات.

رێبین عمر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا