بەڵێنەكەی بردە سەر

۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠ هەڤاڵ جەمیل هەورامی لەگەڵ نوێنەری چەند جوتیارێكی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان سەردانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان كرد.

جوتیارەكان باسیان لەوەكرد كە حكومەتی بەغداد لەساڵی ۲٠۱٤ تا۲٠۱۷ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی خەرج نەكردوە، لەدرێژەی وتەكانیاندا جوتیارەكان باسیان لەوەكرد، لەزۆر دەرگایان داوە بۆئەوەی ئەو ئیستیحقاقە داراییەی خۆیان بۆ خەرج بكەن، بەڵام كەس ئاوڕی لێنەداونەتەوە بۆیە دوا هیوامان تۆیت كاك لاهور.

هەر لەو دانیشتنەدا كاك لاهور بەڵێنی دا كە پەیوەندی و تواناكانی خۆی بۆ ئەو پرسە بخاتە گەڕ، لەدوو سەردانی جیاوازیش بۆ بەغداد كاك لاهور ئەو داواكارییەی گەیاندە حكومەت، بەڵام ئەمڕۆ كاتێك كازمی سەردانی سلێمانی كرد.

لەڕێگا بۆ مێرگەپان لەناو ئۆتۆمبیلەكەدا كە لاهور شێخ جەنگی وكازمی پێكەوە بوون، هاوسەرۆك سوپاسی كازمی كرد كەگوێبیستی داواكاری جوتیارەكان بوە ، لەوگفتوگۆیەشیاندا كازمی بەڵێنی دا بەسێ قۆناغ ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بكات.

ئەحمەد فاتح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا